هەواڵی تەواوکەری پشتڕاسکردنەوەی ناسنامەی سێهەمین برینداری کاتی کۆڵبەری

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK،‏ ناسنامەی سێهەم هاووڵاتی کە لە کاتی کۆڵبەریدا لە هێڵی سنووری نەوسوو، لە لایەن هێزەکانی سنووریی ڕژیمی ئێران، بە بەردبارانکردن و تەقەی ڕاستەوخۆ، بریندار بووە، فازڵ مەلەکی خەڵکی شاری جوانڕۆیه.

ئەم هاووڵاتییە له قاچەوە بە سەختی بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی گواستراوەتەوە بۆ بنکەیەکی پزیشکی.

جێی ئاماژەیه کە، کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ناسنامەی دوو هاووڵاتی برینداری دیکەی، بە ناوەکانی فوئاد کاریگەر و سۆهەیب(نازناوی نەزانراوە)، لە هەواڵەکانی ڕابردوودا پشتڕاست و بڵاوی کردۆتەوە.

شایانی باسه، کە حکوومەتی دیکتاتۆر و داگیرکەری ئێران، بەردەوام هەموو سەرچاوە و ژێدەرە سروشتی و ئابوورییەکانی کوردستان تاڵان دەکات و بە بیانکی پەڕاندنەوەی کۆڵێکی چەند کیلوویی، ڕۆژانە بە گوللەباران‌کردنی چەوساوەترین و لاوازترین توێژی کوردستان، ژیانیان دەخاتە مەترسییەوە. ئەمە لە کاتێکدایه کە ڕژیمی ئێران، خۆی یەکێکە لە گەورەترین ترانزێتەکانی قاچاخی نێودەوڵەتی.

خ.ع

The post هەواڵی تەواوکەری پشتڕاسکردنەوەی ناسنامەی سێهەمین برینداری کاتی کۆڵبەری appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە