47
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، ئێوارەی چوارشەممە ٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، لە بۆسەیەکدا کە هێزەکانی هەنگی سنووری ڕێژیمی ئێران لە هێڵی سنووری نەوسوود دایاننابوو سێ کۆڵبەر کە تا ئێستە تەنیا ناونیشانی یەکێکیان ئاشکراوە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری ڕێژیمی ئێران بەقورسی بریندار کراون.
بەگوێرەی هەواڵەکە ئەم کۆڵبەرە ناوی فوئاد کاریگەر خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵ و نیشتەجێی شاری جوانڕۆیە ئاشکرا کراوە و دۆخی تەندرووستی ناوبراو ناجێگیر و لە نەخۆشخانە لە بەشی چاودێری تایبەت( ئای سی یوو) خەوێنراوە.
شیاوی باسە دوو کۆڵبەرەکەی دیکە ناویان نەزانراوە و چاوەڕێی ئاشکرابوونی ناوی ئەوانین.
ق.ش
The post برینداربوونی سێ کۆڵبەر بەتەقەی هێزەکانی هەنگی سنووری ڕێژیمی ئێران لە نەوسوود appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.