ئاشکرابوونی ناوی کۆڵبەرێکی دیکە لە سێ کۆڵبەری بریندارکراوی نەوسوود

ک.م.م.ک:

هەر وەکو لە هەواڵێکدا کە لە ڕێکەوتی چوارشەممە ٢ی ڕەشەمەی ئەمساڵ، هەواڵی سێ کۆڵبەری بریندارکراو لە سنووری نەوسوود بڵاوکرابوویەوە کە تەنیا ناوی کۆڵبەرێکیان ( فوئاد کارگەر) ئاشکرابوو و کە ناوبراو هەنووکە لە بەشی ئای سی یوی نەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشکیدایە، هەنووکە ناوی کۆڵبەری دوویەم سوهەیب( ناوی بنەماڵەیی نەزانراو) خەڵکی جوانڕۆ ئاشکرا بووە کە ناوبراویش بەقورسی بریندار کراوە و چاوەڕێی دەرکەوتنی ناوی سێیەمین کۆڵبەرین.

شیاوی باسە سەرچاوەی ئەم هەواڵە کۆڵبەر نیووزە.

ق.ش

The post ئاشکرابوونی ناوی کۆڵبەرێکی دیکە لە سێ کۆڵبەری بریندارکراوی نەوسوود appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە