ڕەزا کوردت بەتەقەی هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لە خوڕەماوا گیانی بەختکرد

ک.م.م.ک:

ڕێکەوتی ١٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، ڕەزا کوردت هاوڵاتی ٤٨ ساڵ تەمەن پاش گەمارۆدانی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتی و ئینتزامییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە دووڕیانی خوڕەماوا بۆ برووجەرد لە پارێزگای لوڕستان فیشەک دەنرێ بەسەریەوە و لە بێدەنگی هەواڵگری گیان بەخت دەکات.

شیاوی باسە کە، ئەم هاوڵاتییە خێزاندار و خاوەنی ٣ منداڵە و لە ڕەوتت ڕاپەڕینی ژینا چالاکانە هەڵسووڕاوە و لەودەمەوە لەژێر چاوەدێری و لێگەڕینی سیستەمە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێراندا بووە.

هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران بە خائین و نەیار لە قەڵەمدانی ئەم هاوڵاتییە، هەوڵی پەردەپۆشکردنی تاوانەکەیان داوە.

ق.ش

The post ڕەزا کوردت بەتەقەی هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لە خوڕەماوا گیانی بەختکرد appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە