دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێران لە شاری سنە

ک.م.م.ک.:

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی زانا مەنبەری تەمەن ٢٤ ساڵ خەڵکی سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

جێگەی ئاماژەیە هێزە ئەمنییەکانی حکومەت ئەم هاوڵاتیەیان لە شوێنی کارەکەیدا بەبێ پێشکەشکردنی فەرمانی دادگا دەستبەسەرکرد.

تا کاتی نووسینەوەی ئەو هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی پاڵی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

ک.ح

The post دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێران لە شاری سنە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە