دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی له شاری بەهمەیی

ک.م.م.ک:

ڕۆژی شەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی داود حەدادی تەمەن ٣٦ ساڵ، لەگەڵ هاوڕێکەی فەردین چێرەنژاد، کە هەردووکیان خەڵکی شاری بەهمەیی سەر بە پارێزگای کۆگیلویە و بۆیرئەحمەدن، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئێران لە ژێر توندوتیژیدا و بەبێ فەرمانی دادگا، دەستبەسەر کران.

جێی ئاماژەیە، ئەم دوو هاووڵاتییە، بۆ زیندانی ڕژێمی ئێران لە شاری دێدەشت ڕاگوێزراون و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە بارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن و دۆخی تەندروستییان له بەردەست نیه.

شایانی باسه کە داود حەدادی، لە ڕاپەڕینی ساڵی ٢٧١٩ی کوردی و شۆڕشی ژینا لە ٢٧٢٢ی کوردیدا دەستبەسەر و لە مانگی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

خ.ع

The post دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی له شاری بەهمەیی appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە