برینداربوونی دوو هاوڵاتی لە کاتی کۆڵبەری لە دەڤەری حاجی عومەران بە تەقەی ڕاستەوخۆ

ک.م.م.ک:

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٧ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، دوو هاووڵاتی، بە ناوەکانی سەعدی مەحمودی خەڵکی گوندی هەنگ ئاوا و ئومێد ئازەری کۆری عوسمان و خەڵکی گوندی گردباسک، هەردووک سەر بە شاری پیرانشار«خانێ»، لە کاتی کۆڵبەری لە دەڤەری حاجی عومەران، کەوتنە بەر هێڕشی فیشەکەکانی هێزەکانی سەر سنووری ئێران و بە سەختی بریندار بوون و بۆ چارەسەری گواسترانەوە شاری سۆرانـی هەرێمی کوردستان.

بەگوێرەی ئەو هەواڵە، لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، هێزەکانی سنووری ئێران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە هێرشیان کردۆتە سەر دوو هاووڵاتی و تەقەیان لێکردوون کە لە ئەنجامدا بە سەختی برینداربوون و بۆ چارەسەر گواستراونەتەوە شاری سۆران لە هەرێمی کوردستان.

شایانی باسە سەعدی مەحمودی بەهۆی سەختی برینەکانی گواستراوەتەوە نەخوشخانەیەک لە هەولێری پێتەختی کوردستان.

ک.ح

The post برینداربوونی دوو هاوڵاتی لە کاتی کۆڵبەری لە دەڤەری حاجی عومەران بە تەقەی ڕاستەوخۆ appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە