ڕۆژی شەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی عوسمان مامە، تەمەن ٥٥ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، دوای تێپەڕبوونی ١٥ مانگ بەسەر دەستبەسەر و بێسەروشوێنکردنیدا، هێشتا له دۆخێکی نادیاردایه.
به پێی ئهم ڕاپۆرته ، له ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ له ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە، به بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووه که عوسمان مامه له ئیدارەی ئیتلاعاتدایه، بەڵام هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی راگرتنی ناوبراو نەدراوە. ئەمە له کاتێکدایه ئەو بنەماڵەیه تا ئێستا هیچ پەیوەندی و دیدارێکیان له گەڵ خودی عوسمان مامه نەبووه، ئەمەش دەبێتە هۆی نیگەرانییەکی زۆری ئەو بنەماڵە، سەبارەت به تەندروستی و ژیانی ناوبراو.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم هاووڵاتییه لە ٢٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، دوای چوونەدەرەوە لە ماڵی خۆی، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە، بریندار و پاشان دەستبەسەر دەکرێ.
خ.ع
The post دۆخی هەڵپەسێردراوی هاووڵاتییەک له گرتنگەی ئیتلاعاتی ڕژیمی ئێران appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.