بۆکان؛ هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران هەڵیانکوتایە سەرماڵ سێ کەس لە ئەندامانی مەکتەب قورعان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی کەناڵی تێلگەرامی شۆرای ڕێوەبەری مەکتەب قورعان، هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێران هەڵیانکوتایە سەرماڵی سێ کەس لە ئەندامانی ئەم کۆمەڵگای مەدەنییە بەناوەکانی؛ کەریم نەورۆزی، مەحیەدین محەممەدزادە و فارۆق حسەینی و کەلووپەلی تایبەتی وەکوو لۆبتۆپ، موبایل و هەندێ نامیلکەی ئاینیی ئەم هاوڵاتیانەیان دەستبەسەرداگرت.

شیاوی باسە کە، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە سێ کاتی جیاوازدا بەڵام بە پتر لە پێنج ترۆمبێل هێرشیان کردۆتە سەرماڵی ئەم هاوڵاتیانە و بە هێنانە ئارای کەشێکی سامناک و تۆقێنەر دەستیان دایە پشکنین و دەستبەسەرداگرتنی کەلووپەلی تایبەتی ئەم هاوڵاتیانە بنەماڵەکانیان.

لە کۆتاییدا شۆرای ڕێوەبەری مەکتەب قورعان ڕایگەیاند: ئەم هەڵسووکەوتە بەردەوامانە ــ کە پتر لە چوار دەیەیە خەڵکی کوردستان و ئاینزای سوننە لەگەڵیدا ئاشنان ــ بە توندی مەحکوو
دەکەین و ڕایدەگەیەنین، هەروەکوو پێشوو بەردەوامین لە ڕێڕەوی ئاینیئ خۆماندا.

ق.ش

The post بۆکان؛ هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران هەڵیانکوتایە سەرماڵ سێ کەس لە ئەندامانی مەکتەب قورعان appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە