ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، هاوڵاتییەک بەناونیشانی محەممەد خزرنەژاد ٤٥ساڵ تەمەن، خەڵکی شاری بۆکان و یەکێک لە کەسایەتییە ئایینیەکانی چالاک لەو شارە، لەلایەن لقی ٣ی دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە شاری ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر ڕەزا نەجەفزادە، بەتۆمەتی ئەفساد فی الارض بە ئێعدام مەحکووم کراوە.
شیاوی باسە، پێشتر کە ناوبراو له ڕێکەوتی شەممە ٢٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە، لەگەڵ کوڕەکەی، یاسر خزرنەژاد دەستبەسەر کرابوو، بەتۆمەتی چالاکی دژی یەکپارچەیی وڵات بە ١٥ ساڵ زیندان و بەبۆنەی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.
جێی سەرنجە ناوبراو پاش هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ ماڵەکەی دەستبەسەر و پاش ١٠٠ ڕۆژ دەستبەسەری لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە ورمێ لە ژێر ئەشکەنجەدا ناچار بەدانپێدانانی زۆرە ملێ کراوە.
ق.ش
The post ورمێ؛ دەرکردنی حوکمی ئێعدامی مامۆستا محەمەد خزرنەژاد appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.