ئیلام؛ مردنی گوماناوی مێرمنداڵێک پاش بانگهێشتی سەرلەنوێی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ١٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، مێرمنداڵێک بەناونیشانی کومەیل زەندخانی ١٧ ساڵ تەمەن خەڵکی شاری ئیلام و یەکێک لە چالاکانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، پاش بانگهێشتی سەرلەنوێی بۆ ئیتلاعات بەشێوەیەکی گوماناوی لە قاتی ٦ی بینایەکەوە کەوتە خوارەوە و گیانی لە دەست دا.

شیاوی باسو، ناوبراو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لەکاتی دەستبەسەری بەتەرزێکی هۆڤانە گرانترین ئەشکەنجەی لەسەر تاقی کراوەتەوە و گوشاری زۆری جەستەیی و ڕۆحی هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی لەسەر بووە.

ق.ش

The post ئیلام؛ مردنی گوماناوی مێرمنداڵێک پاش بانگهێشتی سەرلەنوێی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە