ک.م.م.ک:
چوارشەممە ١٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی کوورش گراوەند٢٠ساڵ تەمەن، زیندانی سیاسی خەڵکی شاری سەرابلە وەکوو ناڕەزایەتی نیشاندان بەرانبەر بە ناڕوونی چارەنووسی دەستی دایە مانگرتن لە خواردن.
شیاوی باسە، کوورش گراوەند لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، ڕێکەوتی ٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، لەلاایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە دەستبەسەر و پاش ١٥ ڕۆژ بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
هەرلەم چوارچێوەیەدا، کوورش گراوەند لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیم لە شاری سەرابلە بە سەرۆکایەتی دادوەر ئومیدی بەتۆمەتی هاریکاری لەڕێی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی بە ٧ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە و ١٥ی بەفرانباری ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە هێرش کرایە سەرماڵی باوکی و ناوبراو دەستبەسەر کرابوویەوە.
ق.ش
The post ئیلام؛ مانگرتن لە خواردنی کوورش گراوەند لە زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.