دێولان؛ دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کران

ک.م.م.ک:

چوارشەمە ۱٨ـی ڕێبەندانی ۲۷۲۳ـی کوردی، دوو هاوڵاتی بە ناوگەلی زوبەیر حسەین پەناهی و عەباس حسەین پەناهی خەڵکی ئاوایی قوڕووچیای سەربە دێولان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازران.

جێگای ئاماژەیە ئەم هاوڵاتییانە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئێرانەوە بە بێ نواندی بەڵگەی دادوەر و بە شێوەی توند ئاژۆوانە و بە بێڕێزی پێکردن دەستبەسەر کراون.

شایەنی باسە، ناوبراوان بۆ دیتنی بنەماڵەی گیانبەختکردوو محەمەد(هەژیر) فەرامەرزی سەردانی شاری دێولانیان کردبوو.

تا کاتی داڕشتن و بڵاو کردنەوە ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەم هاوڵاتییانە و ئەو تۆمەتانەی ڕووبەڕوویان بووەتەوە، زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
م.ه

The post دێولان؛ دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کران appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە