جێبەجێکردنی حوکمی زیندان بۆ هاوڵاتییەکی خەڵکی مەریوان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، ژیلا هوژەبری هاوڵاتی خەڵکی مەریوان، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندانی ٤٤مانگە بۆ ناوەندی پەروەردە و چاکسازی ڕێژیم لە سنە ڕاگوازرا.

پێشووتر ژیلا هوژەبری لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای سزاکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە بۆکان، بەتۆمەتگەلی:
١. ئەندامەتی لە گرووپگەلی دژبەری دەسەڵات
٢. چالاکی پڕوپاگاندایی دژی دەسەڵات
٣. بەرهەڵست وەستانەوە لەبەرانبەر ڕایەدارانی حکوومی سەرجەم بە ٧ ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو کە بەپێی مادەی ١٤٣ی یاسای کۆبەندی حوکمەکان، لووتکەی سزا واتە ٥ ساڵ زیندانی بۆ ناوبراو دەتوانرا جێبەجی بکرێت کە پاش ڕەزامەندی بەرانبەر بەو دەنگە، ئەم هاوڵاتییە بە ٣ساڵ و ٨ مانگ زیندانی بنەبڕ مەحکووم کرابوو.

شیاوی باسە، ئەم هاوڵاتییە گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمەوە لە بۆکان دەستبەسەر و بۆ شوێنە ئەمنییەکان لە ورمێ ڕاگوازرابوو، بەدانانی بارمتە تاکۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ق.ش

The post جێبەجێکردنی حوکمی زیندان بۆ هاوڵاتییەکی خەڵکی مەریوان appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە