13
ک.م.م.ک
ڕۆژی یەکشەممە، ١٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتی عیسا ئیبراهیمزاده خەڵکی شاری شنۆ بە دوای هێرشی هێزه ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێران، دەستبەسەر کرا.
شایانی باسه، ناوبراو کە بۆ بەدواداچوونی داواکارییەکانی خۆی و جووتیارانی دیکە سەفەری تارانی کردبوو، هەر کە گەڕایەوە بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی، لەپێش چاوی هاوسەرەکەی و منداڵەکانیدا، به بێڕێزی و توندوتیژی دەستبەسەر کراوە.
جێی ئاماژەیە، ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکانی کوشتنی حکوومەتیی ژینا ئەمینی، فەرمانی سزادانی ٥ ساڵەی بۆ دەرکراوه، کە بە دانانی بارمته و بۆ ماوەیەکی کاتی ئازاد بووە.
خ.ع
The post دەستبەسەرکردنی زیندانی پێشوو و چالاکی کرێکاری عیسا ئیبراهیم زادە appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.