بۆکان؛ بەردەوامی له بێسەرووشوێن بوونی مەتین حەسەنی

ک.م.م.ک:

یەکشەممە، ١٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی مەتین حەسەنی، تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی بۆکان، دوای دە ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی، هێشتا لە دۆخێکی نادیاردایە.

شایانی باسه، ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە، ٣ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێران، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە، هەروەها سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ناوبراو، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێن و هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەم هاووڵاتییە لە بەر دەست نییە.

جێی ئاماژەیە کە مەتین حەسەنی یەکێکە لە بریندارەکانی ئابانی ١٣٩٨ کە چاوێکی له دەست داوه.

خ.ع

The post بۆکان؛ بەردەوامی له بێسەرووشوێن بوونی مەتین حەسەنی appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە