خۆکوژی ژنێکی گەنج له بانه

ک.م.م.ک

هەینی، ڕێکەوتی ١٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، ژنێکی گەنجی خەڵکی شاری بانه بە ناو دیمەن سەعیدی، بە خواردنی حەب دەستی دایه خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵه، هیچ زانیارییەک لە مەڕ هۆکار و پاڵنەری ئەم خۆکوژییەوە لە بەردەستدا نیه.

خ.ع

The post خۆکوژی ژنێکی گەنج له بانه appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە