ک.م.م.ک
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١١ی رێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی نەهرۆ ڕۆستەمنژاد، تەمەن ٢٠ ساڵ، خەڵکی گەڕەکی تازائاوا-ی شاری سەقز، لە لایەن ئەندامانی گرووپە ئیسلامییە توندڕەوەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران، هێرشی کراوەتە سەر و هەر دوو قاچی و سەری، بە سەختی بریندار بووە.
بە پێی ڕاگەیاندنی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە کرێکاری بیناسازییە و پاش گەڕانەوەی لە شاری تاران، لە ڕێگای پێوەندی تەلەفوونییەوە داوای لێدەکرێ بچێتە پارکی گەڕەکی بەهارستان و هەرلەوێ، لەلایەن چەند کەسێکەوە بە چەکی سارد وەک چەقۆ و شمشێر هێرشی کراوەتە سەر و برینی سەختی بەرکەوتووە. ناوبراو بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک، بە مەبەستی چارەسەرکردن، لە نەخۆشخانە خەوێندراوە.
شایانی باسە، تاقمە توندڕەو و تەکفیرییەکانی سەر بە ڕژێمی ئێران، چەندین هاووڵاتییان لە شارەکانی کوردستان تیرۆر کردووە. سەرەڕای ئەو کەشوهەوا ئەمنیەتییە چڕ و پڕە کە بۆ هاووڵاتیان و چالاکانی مەدەنییان ساز کردووه، ئەندامانی ئەو گرووپانە هیچ کاتێک لەلایەن ناوەنده ئەمنیەتییەکانی ڕژێمەوە ڕاوەدوو نەنراون.
خ.ع
The post ناسەرکەوتوو بوونی هەوڵی کوشتنی هاووڵاتییەک لەلایەن گروپە توندڕەوەکانەوە appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.