13
ک.م.م.ک:
یەکشەمە ٨ی رێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی ئیبراهیم سەجادی، خەڵکی ئاوایی کەلجی سەر بە شاری سەوڵاوا و حەسەن کەریمپوور خەڵکی گوندی دزاوەر-ی شاری نەوسوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی رژێمی ئێران دەستبەسەر کران و گواسترانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
شایانی باسه کە دوو هاووڵاتی ناوبراو، له بازگەی ئینتزامی شاری پاوە، بە بێ هیچ حوکمێکی یاسایی و لە ژێر توندووتیژی و ئەوپەڕی بێڕێزی کردندا، دەستبەسەر کراون.
جێگای ئاماژەیه کە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵه، سەبارەت بە هۆکاری راگیران و چییەتی تۆمەتی ئەم دوو هاووڵاتییه، هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نیه.
خ.ع
The post پاوە؛ دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی رژێمی ئێران appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.