دەرکردنی حوکمی لەسێدارەدان بۆ دوو ئەندامی بنەماڵەیەکی دادخواز

ک.م.م.ک:

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە ڕۆژی هەینی ٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی بە ناوەندی هەواڵی KMMK گەیشتووە، دوو ئەندامی بنەماڵەیەکی دادخواز بە ناوەکانی مێهران بەهرامیان و فازڵ بەهرامیان دانیشتووی سێمیرم لە بە تاوانی قەتڵی حکوومەتی مەحکووم بە سێدارە کراون.

جێگەی ئاماژەیە ئەم هاووڵاتیانە برای شەهید موراد بەهرامیانن کە لە ٢٥ی خەرمانانی ساڵی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی لە بەردەم سێ کچەکەیدا لە لایەن سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە تەقەی لێکرابوو و فیشەکەک بەر سکی کەوتبوو و کوژرا.

ئەو برا دادخوازانە لە دوای بەشداریکردن لە چلەی چەند کەسێک لە گیانلەدەستدراوە ناڕازییەکان لە پەیوەندی کوژرانی هێزێکی ئەمنی بە ناوی مۆحسین ڕەزایی دا دەستبەسەرکرابوون.

شایانی باسە لەژێر ئەشکەنجەدا قۆڵ و قاچی چەپی هاووڵاتی فازیڵ بەهرامیان شکاندووە و ئەو دوو هاووڵاتییە تووشی توندترین ئەشکەنجە بوونەتەوە.

ک.ح

The post دەرکردنی حوکمی لەسێدارەدان بۆ دوو ئەندامی بنەماڵەیەکی دادخواز appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە