ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، سێشەممە ٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، چالاکێکی سیاسیی بەناونیشانی فەرشید ئەسعەدی خەڵکی شاری تیکاب و پەنابەری نیشتەجێی تورکیا لە پێوەندییەکی تێلەفوونیدا بۆ ئیدارەی پەنابەرانی نەوشەهیر بانگهێشت پاش ئامادەبوونی دەستبەسەر کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو پاش ١٦ساڵ و سێ جار سکاڵابەرزکردنەوە دژی ئەو دەنگەی لەلایەن ئیدارەی پەنابەرانی نەشەهیر و دادگای ئەو شارە بەڵگەی پەنابەریەکەی پووچەڵ کراوەتەوە و مەترسی دیپۆڕتی لەسەرە.
شیاوی باسە، گیانی فەرشید ئەسعەدی لە مەترسیدایە و لە ئەگەری گەڕانەوەی بۆ ئێران دوهاتی قەرەبوو نەکراوی لێدەکەوێتەوە.
جێی بیرهێنانەوەیە، ناوبراو گەلاوێژی ٢٧٠٧ی کوردی بەبۆنەی چالاکی سیاسیی و لایەنگری لە حیزبێکی کوردی ئوپوزسیۆنی دژبەری دەسەڵات دوابەدوای پێگەیشتنی حوکمی بانگهێشت و دەستبەسەری ناچار بوو لە وڵات بچێتە دەرەوە و وەکوو پەنابەر لە تورکیا بگیرسێتەوە.
شیاوی باسە کە، ئەم چالاکە سیاسییە تا کاتی جێبەجێبوونی دیپۆڕت لە گرتووخانەی نەوشەهیر بۆ کامپی کایسری ڕاگوازراوە.
ق.ش
The post مەترسی دیپۆڕتی پەنابەرێکی سیاسیت کورد لە تورکیاوە بۆ ئێران appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.