83
ک.م.م.ک:
پێنجشەممە ٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، پێی چەپی هاوڵاتییەک بەناونیشانی جەوهەر فەرەجی ٢٨ساڵ تەمەن خەڵکی سەقز کە پێشووتر واتە ئەکشەممە ٢٤ی بەفرانباری ئەمساڵ لە کاتی کۆڵبەرئ لەلایەن هێزە سنوورییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە سنووری هەنگەژاڵی بانە کەوتبوویەبەر تەقەی ڕاستەوخۆ و پاش ٧ جار نەشتەرگەری بەبۆنەی قووڵی برینەکەی لەلایەن نەشتەرگەرانەوە پێی بڕدرایەوە.
شیاوی باسە، پاش دامرکاندنەوەی بڵێسەکانی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژن ژیان ئازادئ، دەستبەسەری چالاکانی مەدەنی، بێسەروشوێن کردنی بەردەوام و تەقە لە هاوڵاتیان لەکاتی کۆڵبەری وەکوو تۆڵە ئەستاندنەوەی لێهاتووە.
ق.ش
The post سەقز؛ بڕینەوەی پێی کۆڵبەرێک appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.