دەستبەسەری هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە پیرانشار

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ٢٨ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی عێرفان مەحموودی ٢٦ساڵ تەمەن خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

شیاوی باسە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.

تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتەپاڵی ناوبراو نەزانراوە.

ق.ش

The post دەستبەسەری هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە پیرانشار appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە