خوڕەماوا؛ مەحکووم کرانی چالاکێکی منداڵانی کار

ک.م.م.ک:

دووشەممە ٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی خەزاڵ زارع خەڵکی خوڕەماوا ناوەندی پارێزگای لوڕستان، چالاکی مافی منداڵانی کار لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە خوڕەماوا بە ٣ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

شیاوی باسە، خەزاڵ زارع بەتۆمەتگەلی:
١. پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات

٢. پێکهێنانی گرووپ بەئامانجی تێکدانی ئاسایشی وڵات
لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە ٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ی کوردی، دەستبەسەر و لەلایەن دادگای ڕێژیمەوە لە خوڕەماوا بە ٣ساڵ زیندانی تەعزیری و ٥ کەڕەت کار لە کارگەی لێکدانەوەی کتێبی یاری مەحکووم کراوە.

شیاوی باسە؛ ئەم هاوڵاتییە پاش مانگێک دەستبەسەری لە ٥ ی گەلاوێژی ئەمساڵ بەدانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ق.ش

The post خوڕەماوا؛ مەحکووم کرانی چالاکێکی منداڵانی کار appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە