سەردەشت؛ نادیاری چارەنووسی دوو هاووڵاتییە دەسبەسەرکراو

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی شۆڕش ئەبوبەکری و دڵشاد محەمەدی خەڵکی شاری سەردەشت کە لە ١٨ی بەفرانبار، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ١٥ ڕۆژ بەسەر ئەو وادەیەدا، هێشتا لە دۆخێکی نادیاردان.

پێویستە بگوترێ، عوسمان مەزین، پارێزەر، نامەیەکی کراوەی ئاراستەی دادستانی گشتی و شۆڕشی شاری سەردەشت کردووە و داوای وەڵامدانەوەی سەبارەت بە چارەنووسی ئەو دوو هاووڵاتییە ئاماژەپێکراوەی کردووە.

پێویستە بگوترێ لە ماوەی دەستبەسەریدا، ناوبراوان مافی دەستگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ کەسوکارەکانیان بێبەش کراون.

ب.ئ

The post سەردەشت؛ نادیاری چارەنووسی دوو هاووڵاتییە دەسبەسەرکراو appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە