ڕەتکردنەوەی دادگاییکردنی ڕەزا ڕەسایی

ک.م.م.ک:

دووشەممە ٢ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، ڕەتکردنەوەی دەستپێکردنەوەی دۆسییەی دادگایی هاووڵاتی ڕەزا ڕەسایی لەلایەن نادادگای باڵای ڕێژیمی ئێرانەوە.

شایەنی باسە ; ئیفادەی شایەتحاڵی نوێ لە بابەتی دۆسیەکەدا و کەموکوڕییە دیارەکانی دیکەی ئەم دۆسیەیە وەک بەڵگەیەکی بەس بۆ قبوڵکردنی دووبارە دادگاییکردنەکەوەکە وەرنەگیراوە.

جێگەی ئاماژەیە: هاووڵاتی ڕەزا ڕەسایی تەمەن ٣٤ ساڵ خەڵکی شاری سەحنێ سەر بە پارێزگای کرماشان و پەیڕەوی ئەندێشەی یارسان لە ٣ی سەرماوەزیدووەمی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، بە تۆمەتی کوشتنی نادر بەیرامی بەرپرسی گشتی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە شاری سەحنێ لەلایەن دادگای یەکەمی ڕێژیمەوە دەستبەسەر کرابوو و حوکمی سێدارەی بۆ درا، لەم دۆسیەیەدا هیچ بەڵگەیەک نییە کە هاوڵاتی ڕەزا ڕەسایی کوشتنەکەی ئەنجامدابێت.

ک.ح

The post ڕەتکردنەوەی دادگاییکردنی ڕەزا ڕەسایی appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە