شنۆ؛ دەستبەسەرکرانی دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی سۆران بەنگینی و شەهرام ئیبراهیمی خەڵکی گوندی “کانی ڕەش” سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

جێگەی ئاماژەیە کە هێزە ئەمنییەکان بەبێ پێشکەشکردنی فەرمانی دادگا و بە توندوتیژی و بێڕێزیکردنەوە دەستبەسەریان کردوون.

تا ساتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتیەکانی بەرامبەر ئەو هاووڵاتیانە لەبەردەستدا نییە.

ک.ح

The post شنۆ؛ دەستبەسەرکرانی دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە