کوشتنی حکوومەتی فەرهاد سەلیمی

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، زیندانی بیروباوەڕی و مەلای سەربە ئێینزای سوننە فەرهاد سەلیمی بەدەستی ڕێژیمی ئێران لە زیندانی قزڵحەسار کوژرا.

شیاوی باسە، هاوڵاتی فەرهاد سەلیمی بەتۆمەتی ئەفساد فی الارض، پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات، ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکان و محاربە لەگەڵ هاوڵاتیان: ئەنوەر خزری، قاسم ئابستە، داوود عەبدوڵاهی، خوسرەو بەشارەت، کامران شێخە و ئەیووب کەریمی ڕۆژی ١٦ی سەرماوەزی ٢٧٠٩ی کوردی، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

شیاوی باسە، تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، ڕاگەیاندنە ناوخۆییەکان هیچ چەشنە دژکردەوەیەکیان نیشان نەداوە و ئەم جینایەتە لە بایکۆتی هەواڵگری هاتۆتە ئاراوە.

ق.ش

The post کوشتنی حکوومەتی فەرهاد سەلیمی appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە