ک.م.م.ک:
دووشەممە ٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی سینا دەشمیر خەڵکی پیرانشار کە پێشتر لەلایەن دادگای ڕێژیمی ئێرانەوە لە پیرانشار بە ٤٠ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو، بەمەبەستی تێپەڕاندنی حوکمەکەی بۆ زیندانی حکوومەت لە نەغەدە ڕاگوازر.
شیاوی باسە کە ئەم هاوڵاتییە بەتۆمەتگەلی:
١. ئەندامەتی لە حیزبە کوردییە ئوپوزسیۆنەکانی ڕێژیمی ئێران
٢. نووسینی درووشم
٣. هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی
لە ٨ی بوفرانباری ٢٧٢٢ی کوردی، دەستبەسەر کرابوو و لە ٢٥ی ڕێبەندانی هەمانساڵ بەدانانی بارمتەی ٤ ملیاردتمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو، کە لەلایەن دادگای ڕێژیم لە مەهاباد بە پێی یاسای کۆبەندی دۆسیەکەی بە قورسترین سزا ٤٠ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.
شیاوی باسە، سینا دەشمیر لەلایەن لقی ٢ی دادگای ڕێژیم لە پیرانشار بەبۆنەی تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی بە ٣مانگ زیندان و لێدانی٤٠ قامچی و دانی ٥٠ ملوێن قەران غەرامە مەحکووم کراوە.
ق.ش
The post پیرانشار؛ ڕاگواستنی هاوڵاتییەک بۆ زیندانی نەغەدە بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.