10
ک.م.م.ک:
ڕۆژی دووشەممە ٢ی رێبەندانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هۆشیار مەحمودی تەمەن ٣٨ ساڵ خەڵکی گوندی “شەمشێر” لە ناوچەی پاوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی پاسەوانانی سنووری عێراق (حەرەس ئەلحدود) لە ناوچەی شوشمێ پاوە گیانی لەدەست دا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، تەرمی ئەم کۆڵبەرە بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان بۆ پزیشکی یاسایی کرماشان گواستراوەتەوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ناوبراو، بە هۆی بەرکەوتنی فیشەک بە سەری گیانی لەدەس داوە.
ب.ئ
The post کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی سنوورپارێزانی عێراق گیانی لەدەست دا appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.