پیرانشار؛ دەسبەسەری سێ هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی رێژیمی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

ڕۆژی دووشەممە ٢ی رێبەندانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، سێ هاووڵاتی بە ناونیشانی ئەحەد خزرنژاد، شوانە خزرنژاد و سەڵاح خزرنژاد خەڵکی گوندی گردەبن سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هێزە ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا و بە زۆرەملی ئەو هاوڵاتیانەیان دەسبەسەرکردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەسبەسەی و تۆمەتی ئەو سێ هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

ب.ئ

The post پیرانشار؛ دەسبەسەری سێ هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی رێژیمی ئێرانەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە