11
ک.م.م.ک:
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١ی رێبەندانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەکی هەرزەکار بە ناسنامەی ئەمیر سەهامی تەمەن ١٦ ساڵ خەڵکی شاری شاباد سەر بە کرماشان بە شێوازی خۆهەڵواسینەوە دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی زانیارییەکان، کێشەی خێزانی وەک پاڵنەرێک بۆ هەوڵی خۆکوشتنەکە ڕاگەیەندراوە
شایانی باسە هەژاری و هەڵاواردن و ئیستغلالکردنی سیستماتیکی لە ڕۆژهەلاتی کوردستان بە جۆرێکە کە، بە گوێرەی ناوەندی ئامار، خۆکوژی لە ڕۆژهەلاتی کوردستان بەرزترین پلەی هەیە.
ب.ئ
The post شاباد؛ خۆکوژی میرمنداڵێک appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.