دەستبەسەری هاوڵاتییەک لە نەغەدە

ک.م.م.ک:

هەینی ٢٩ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ئازاد بەندەری خەڵکی نەغەدە، خێزاندار و خاوەنی سێ منداڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لرە شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

شیاوی باسە کە هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی و توندئاژۆیانە لە ماڵەکەی خۆی ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

شایانی باسە کە، تاکاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

The post دەستبەسەری هاوڵاتییەک لە نەغەدە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە