14
ک.م.م.ک:
ڕۆژی شەممە ٣٠ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی سادق میرزایی، تەمەن ٣٠ ساڵ، خەڵکی جوانڕۆ، بە هۆی تەقەی چەکدارانی سنوورپارێزی ڕێژیمی ئێران لە کاتی کۆڵبەری گولەی بەرکەوت و گیانی لە دەست دا.
پێویستە بگوترێ ناوبراو خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵە. هەروەها دوابەدوای ئەم ئەنجامە، ژمارەیەک هاوڵاتیش برینداربوون، کە تا ئێستا ناسنامەکانیان پشتڕاست نەکراوەتەوە.
شایانی باسە، تەقەی چەکدارانی ڕێژیمی ئێران لە کۆڵبەران و چەندین جار دەستگیرکردنی چالاکانی مەدەنی هوروەها بێسەروشوێنکردنی هاوڵاتییان لە کوردستان، دوای کەمبوونەوەی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژن، ژیان، ئازادی، فۆرمێکی تۆڵەسەندنەوەی وەرگرتووە.
ب.ئ
The post کوشتنی کۆڵبەرێک لە لایەن سنوورپارێزانی ڕێژیمی ئێرانەوە appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.