دوو کۆلبەر بە تەقەی هێزە سنورپارێزەکانی رێژیمی ئێران بریندار بوون

ک.م.م.ک:

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، دوو کۆلبەر بە ناوەکانی حەمید ئەحمەدی تەمەن ٢٣ ساڵ و جۆهەر مورادی تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی شاری سەقز، بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەکدارانی رێژیمی ئێران لە ناوچەی سنووری “هەنگەژال” لە بانە بە سەختی بریندار بوو.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، ئەم کۆلبەرانە لە کاتی کۆلبەری کەوتوونەتە داوی هێزەکانی حکوومەتی ئێران و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە تەقەیان لێ کراوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم دوو کۆلبەرە بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە گواستراونەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکان.

ب.ئ

The post دوو کۆلبەر بە تەقەی هێزە سنورپارێزەکانی رێژیمی ئێران بریندار بوون appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە