ک.م.م.ک:
بەپێی کوتەکانی لوقمان ڕووزچەنگ یەک لە متمانەپێکرا و کەسایەتییە بەخشندە و چالاکە مەدەنییەکانی مەریوان و دانیشتووی ئەمریکا، پێنجشەممە ٢٨ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، ، زیندانیەکی خەڵکی مەریوان بەناونیشانی کاوە فەرەجی ٤٢ساڵ تەمەن، خێزاندار و خاوەنی سێ منداڵ کە لە زیندانی ڕێژیم لە سنەدایە، تووشی کێشەی دڵ بووە و بۆ دەرەوەی زیندان گوازراوەتەوە.
ناوبراو کوتی: پزیشکانی چارەسەری کاوە فەرەجی ڕایانگەیاندووە: کە ناوبراو دەبێ بەخێرایی بۆ نەخۆشخانەیەک لە تاران بگوازرێتەوە و بەکات نەشتەرگەری بۆ بکرێت کە ئەگەر جێبەجێ نەکرێت ئەگەری مردنی ئەم زیندانییە زۆر لەسەرەوەیە.
لوقمان ڕووزچونگ ئەندامی لەمێژینەی لێژنەی ڕێوەبەری کومپانیای بازرگانی خورشید زرێبار ڕایگەیاند:
تاقمێک لە بەرپرسانی زیندان و ئەو هێزانەی دەستوپێوەندی ڕێژیمی ئێرانن لە سنە ڕێگریان کردووە لە گواستنەوەی ئەم زیندانییە بۆ تاران و لە ڕەوتی گواستنەوە گرفت و لەمپەر ساز دەکەن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ئەگەری هاتنەئارای هەر حاڵەتێکی نەخوازراوەوە بەرپرسایەتی دەخاتە ئەستۆی بەرپرسانی حکوومی بەتایبەت بەرپسانی زیندان و داوا لە بیروڕای گشتی کوردستان دەکات لە بەرانبەر ئەم کەمتەرخەمییە نامرۆڤانەی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران بێدەنگی هەڵنەبژێرن.
ق.ش
The post گیانی زیندانییەک لە سنە مەترسی جیددی لەسەرە appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.