وەحید چاوەران بەرامبەر بە سزای دەربەدەری دەستی دایە خۆکوژی

ک.م.م.ک:

ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، زیندانیێکی سیاسی بە ناسنامەی وەحید چاوەران خەڵکی ئاودانان لە زیندانی ناوەندیی حکوومەت لە ئیلام دەستی دایە خۆکوژی و بارودۆخی ناجێگر راپۆرت دراوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم زیندانییە سیاسییە لە ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە حوکمی دڕندانەی ١٢ ساڵ کۆیلایەتیی و ١٢ ساڵ دەربەدەری بۆ زاهیدان ئەم کارەی ئەنجامداوە.

پێویستە بوترێ کە ناوبراو لە کاتی جێهێشتنی وڵات دەستبەسەر و پاشان بۆ زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئێران لە ئیلام گوازرایەوە.

ب.ئ

The post وەحید چاوەران بەرامبەر بە سزای دەربەدەری دەستی دایە خۆکوژی appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە