نه‌وسوود؛ برینداربوونی چەندد کۆڵبەری مێرمنداڵ لەلایەن هێزە کانی هەنگی سنووری ڕێژیمی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ٢٤ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، چەندد کۆڵبەری مێرمنداڵ بەناوەکانی، نەوید ئەعزەمی ١٦ ساڵ تەمەن، ئارەش کەریمی ١٨ ساڵ و خەڵکی شاری جوانڕۆ بەهۆی فڕێدانی بەرد لەلایەن هێزەکانی هەنگی سنووری ڕێژیمی ئێران لە ڕێڕەوی پردی دوواوی نەوسوود بەقوری سەریان بریندار کرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، نەوید ئەعزەمی و ئارەش کەریمی پاش تیمارکردنیان لە بێهداری نەوسوود بۆ ناوەندی دەرمانی شاری جوانڕۆ ڕەوانە کران.

ق.ش

The post نه‌وسوود؛ برینداربوونی چەندد کۆڵبەری مێرمنداڵ لەلایەن هێزە کانی هەنگی سنووری ڕێژیمی ئێرانەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە