به پێی ڕاگەیەندراوی ناوهندی تشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری هەولێر ئهندامێکی ئوو حیزبه کرایه ئامانج و به سه ختی بریندار کرا. سەر لە ئێوارەێ ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی (١٦ی نوامبری ٢٠٢٣ی زایینی)، “سۆهراب ڕەحمەتی“، ئەندامێکی چالاکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئەندامی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان و نیشتەجێی شاری هەولێر، لە شوێنی ژیانی لە بەردەم “هانا سیتی” تەقەی لێکراوە و بەتوندی بریندار بووه. “سۆهراب ڕەحمەتی” پارێزەری چەند پەروەندەی وەک تێرۆری شەوی یەلدای بەردەم دەفتەری سیاسیی حیزبی دیمۆکرات له ساڵی (١٣٩٥–٢٠٠٦)، پەروەندەی تێرۆری “قادر قادری” له ساڵی (١٣٩٦–٢٠٠٨) و پەروەندەی مووشەكبارانی بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکرات له ساڵی (١٣٩٧–٢٠١٨) بووە، ههر بهوهۆیهوه بەردەوام لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە.
ئه م کردەوه تێرۆریستیه له هەرێمی کوردستان یهكهم جار نییه و بێگومان ئاخر جاریش نابێت. دەوڵەتانی فاشیست و داگیرکەری زاڵ بە سەر ئێران و تورکیە، ھەر تاونەتاوێک ھەڵسووڕاوانی سیاسی و نەیارانی خۆیان دەکەنە ئامانجی تێرۆر، ڕەشەکوژی و بۆردوومان دهكهن و ھیچ لێپرسینەوە و بەربەستێک بۆ تاوانەکانیان نییە . ههتا بهربهستێکی بهکردەوه بۆ تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی و دەوڵەتی تورکیە دانەنرێت، تا کۆماری ئیسلامی له عێراق و کوردستان وەک خاناخوێ و دەسەڵاتدار رەفتار بکات ، ئەم جوره تاوانانەیش ئاسایی و چاوهڕوانکراون .
داوا له حکومەتی هەرێمی کوردستان و جەماوەری ئازاردیتوی دەستی تێرۆر و کوشتار له باشووری کوردستان دەکهین، دژ به تاوانی تێرۆری هه ڵسووراوانی سیاسی نیشتەجێ له باشوری کوردستان لهلاین کۆماری جنایتکاری ئیسلامی و هەر دەستێکی خوێنڕێژی دیکه بێدەنگ نەبن ، هەڵویستیان هەبێت و به توندی ئیدانهی ئەم تێرۆرە بکه ن و بەربەست بۆ ئەو تاوانانه دابنێن .
حەسەن ڕەحمان پەناه
ههینی ٢٦ نوامبری ٢٠٢٣