حوکمی کوشتنی حکوومی بۆ چوار زیندانی سیاسی کورد لە دادگای باڵا پشتڕاستکرایەوە

ک.م.م.ک:

ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، حوکمی کوشتنی چوار چالاکوان و زیندانیی سیاسی کورد لە لایەن دادگای باڵای ئێرانەوە پەسەند کرا.

پێویستە بگوترێ؛ هاووڵاتییان محەممەد فەرامەرزی تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی دێولان، موحسین مەزڵووم تەمەن ٢٧ ساڵ خەڵکی مەهاباد، وەفا ئازەربار تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی بۆکان و پێژمان فاتحی تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی کامێران، لەو کاتەوە تا ئێستا دەستبەسەر کراون و مافی ئەوەیان نەبووە سەردانی خێزانەکانیان بکەن و هەروەها پارێزەریان هەبێت.

شایانی باسە: سەعید شەمسنەژاد پارێزەری دیاریکراوی ئەو هاووڵاتیانە لە لاپەڕەی ئێکسی خۆیدا نووسیوییەتی؛
بەو پێیەی نوێنەرایەتی بنەماڵەی ئەو چوار زیندانییەم قبوڵ کرد، بەداخەوە نە بریکارەکانم لە مافەکانیان بەهرەمەند بوون و نە من، نوێنەرایەتییەکەم تەنها لەسەر کاغەز بوو و بەبێ سەمەرە بووە، هەروەها؛پرۆسەی دادگاییکردن و سزای کۆتایی لەسێدارەدان بە دادپەروەرانە نازانم.

ک.ح

The post حوکمی کوشتنی حکوومی بۆ چوار زیندانی سیاسی کورد لە دادگای باڵا پشتڕاستکرایەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە