نەوید بەرزنجە مامۆستای زانکۆی ئازادی پەرەند بەبۆنەی دەرکردنی لە زانکۆ دەستی دایە خۆکوژی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، نەوید بەرزنجە خەڵکی شاری سنە دوکتۆرای فەلسەفە و هونەر و مامۆستای زانکۆی ئازادی پەرەندی تاران پاش وەدەرنانی لە زانکۆ دەستیدایە خۆکوژی و کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

شیاوی باسە، ناوبراو لە مامۆستایانی خۆپیشاندەر و هاوڕای خەڵک لە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی بووە و قوربانی سیاسەتی سڕینەوەی سیستەمانەی بلیمەتە خەڵکییەکان لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە بووە.

جێی سەرنجە پێنجشەممە ١٤ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ناوبراو لە شاری سنە بەڕێوە دەچێت.

ق.ش

The post نەوید بەرزنجە مامۆستای زانکۆی ئازادی پەرەند بەبۆنەی دەرکردنی لە زانکۆ دەستی دایە خۆکوژی appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە