سنە؛ دەستبەسەری هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ١٣ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ئارمان منبەری ٢٢ساڵ تەمەن خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرابوو.

شیاوی باسە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی هێرشیان کردۆتە شوێنی کاری ئەم هاوڵاتییە و دەستبەسەریان کردووە.

تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

The post سنە؛ دەستبەسەری هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە