38
ک.م.م.ک:
بە پێی راپۆرتەکان، هەینی ٨ـی بەفرانباری ۲۷۲۳ـی کوردی، دووهاوڵاتی لە کاتی #کۆڵبەری لە ناوچەی سنووری #هەنگەژاڵی بانە بە ناوگەلیئارمان محەمەدی ۳۴ ساڵ و خەڵکی #سنە و مێهران(نازناوی نادیار) ۳۴ ساڵ تەمەن خەڵکی #کامێران کەوتنە بەر دەسڕێژی فیشەکی هێزە سنوورییەکانی ئێران و بە خەستی بریندار بوون.
شایەنی باسە کە، ئەم دووهاوڵاتییە لە کاتی کۆڵبەری دەکەونە بۆسەی هێزە چەکدارەکانی ڕژێمی ئێران و بە بێ ئاگادڵری پێشوەختە بە چەکی ساچمە هاوێژ تەقەیان لێ دەکرێت.
جێگای ئاماژەیە هاوڵاتییە بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندێکی تەندرووستی گوازرانەوە.
م.ە
The post بانە؛ برینداربوونی دوو کۆڵبەر بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی رژێمی ئێران appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.