ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، سێشەممە ١٢ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، سادق مەحموودنەژاد، خەڵکی پیرانشار،هاوڵاتی ناڕازیی کە چاوی خەساری بەرکەوتووە پاش بانگهێشتی بۆ لقی جێبەجێکاری حوکمەکانی دادگای ڕێژیم لەو شارە دەستبەسەر و بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندانەکەی بۆ زیندانی ڕێژیمی ئێران لە نەغەدە ڕاگوازرا.
شیاوی باسە، ناوبراو لەلایەن دادگای ئینقلابی حکوومەتەوە لە مەهاباد بەتۆمەتگەلی ئەندامەتی و هاریکاری حیزبێکی کوردی ئوپوزیسیۆنی ڕێژیمی ئێران و پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات بە ٥ ساڵ و ٦ مانگ زیندان مەحکووم کرابوو.
شیاوی باسە، ناوبراو ٣٠ی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، لەڕەوتی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژن، ژیان، ئازادی لە پیرانشار بەتەقەی هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیم چاوی بە قورسی بریندار کراو.
ق.ش
The post ڕاگواستنی سادق مەحموودنەژاد بۆ زیندانی ڕێژیمی ئێران لە نەغەدە appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.