هەورامان؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەکان

ک.م.م.ک:

یەکشەمە ۱۰ـی بەفرانبار، ساڵی ۲۷۲۳ـی کوردی هاوڵاتییەک بەناو بەهمەن دووپلوورەیی خەڵکی ئاوایی دووپلوورە سەربەشاری مەریوان لە کاتی کۆڵبەری لە هەورامان لە بەرزاییەک دەکەوێتە خوار و سەری زەبری بەردەکەوێت.

شایەنی باسە کە، ناوبراو بە هۆی خەستی برینەکەی بە فرۆکە بۆ نەخۆشخانەیەک لە شاری سنە راگوازرا.

جێگای ئەماژەیە تا کاتی نووسین و بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە لە دۆخی تەندرووستی ئەم کۆڵبەرە زانیارییەکی ئەوتۆ لەبەردەست نییە.
م.ە

The post هەورامان؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەکان appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە