بانە؛ هاوڵاتییەک لە کاتی کۆڵبەریدا بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا

ک.م.م.ک:

هەینی ١ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ئەیووب محەممەدزادە ٣٠ساڵ تەمەن خەڵکی شاری سەقز لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لە کاتی کۆڵبەری لەلایەن هێزە سنووریەکانی ئێرانەوە کرایە ئامانج و بریندار کرا.

شیاوی باسە کە، سنوورپارێزانی ڕێژیمی ئێران لەگەڵ دیتنی کاراوانی کۆڵبەران کوێرانە ئاگربارانیان کردن و لە ئەنجامدا ئەم کۆڵبەرە بەقورسی بریندار کرا.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە چۆنیەتی ئەو خەسارانەی بەم کۆڵبەرە گەیشتوون بەدەستەوە نییە.

ق.ش

The post بانە؛ هاوڵاتییەک لە کاتی کۆڵبەریدا بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە