ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری KMMK، یەکشەممە ٣ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، دوابەدوای سیاسەتی بەردەوام و تۆڵەئەستێنەرانەی ڕێژیمی ئێران دژی ئەو هاوڵاتیانەی کە لە ڕووی ناچارییەوە ڕوویان لە کۆڵبەری کردووە، لە کۆتایی مانگی ڕابردوو تا ئەوڕۆ ڕێژەیەکی زۆر کۆڵبەر لە دەڤەرەکانی سنووری هەنگەژاڵ و کێلەی بانە، ڕاستەوخۆ لەلایەن هێزە سنووریەکانی ذێژیمی ئێرانەوو کراونەتە ئامانج کە بە شێوەی خوارەوەن.
١.کەیوان محەممەدزادو خەڵکی شاری ڕەبەت سەربە شاری سەردەشت لە هێڵی سنووری کێلە بەبۆنەی بەرکەوتنی فیشەکی ساچمەیی پێی بریندار بووە لە کاتێکدا ئەم هاوڵاتییە لە کاتی کۆڵبەریدا نەبووە.
٢. سەتار شێخی ٢٧ساڵ تەمەن خەڵکی شاری سەقز ڕۆژی هەینی ١ی سەرماوەزی ئەمساڵ لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵ لەکاتی کۆڵبەری بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی ئێرانەوو بریندار کراوە.
٣. بورهان ڕەحمانی خەڵکی شاری دیواندەرە ڕێکەوتی پێنجشەممە ٣٠ی سەرماوەزی ئەمساڵ بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری ڕێژیمی ئێران بریندار کرا.
٤. عەتا سادقی باوکی دوو منداڵ ڕۆژی شەممە ٢ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵ لەلایەن هێزە سنوورییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەتەقەی ڕاستەوخۆ بەقوسی بریندار کراوە.
شیاوی باسە کە هەموو ئەم هاوڵاتیانە بۆ چارەسەری ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کراون.
ق.ش
The post بانە؛ بەردەوامی تەقە لە کۆڵبەران لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵ و کێلە appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.