بانە؛ برینداربوونی هاوڵاتییەک لەکاتی کۆڵبەریدا

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٢٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی محەممەد وەکیلی خەڵکی سەقز لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵ سەربە شاری بانە لە کاتی کۆڵبەریدا پشت و شانی کەوتەبەر فشەکی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی ڕێژیم و بەخەستی بریندار بوو.

شیاوی باسە کە، پاش دامرکاندنەوەی بڵێسەی سەرهەڵدانی شۆڕشگێرانەی ژن، ژیان، ئازادی و بەو پێییەی کە سەرچاوە و ناوەندی ئە شۆڕشە کوردستان بووە، هاوڵاتییانی کورد لە هەموو توێژەکان وەکوو کۆڵبەر، چالاکانی سیاسیی و تەنانەت خەڵکی ئاسایی بەشێوەی تۆڵە ئەستێندنەوانە هێرش دەکرێتەسەریان و بێسەرو شوێن درکرێن.

جێگایئاماژەیە، محمد وەکیلی بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندێکی تەندرووستی لەشاری بانە راگوازراوە.

ق.ش

The post بانە؛ برینداربوونی هاوڵاتییەک لەکاتی کۆڵبەریدا appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە