19
ک.م.م.ک:
دووشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی موژگان کاووسی ٣٩ ساڵ تەمە ، توێژەر و چالاکی مافی زمانی، نەتەوەیی خەڵکی کەلاردەشت سەر بە مازندەران، بۆ لقی جێبەجێکاری سزای تاوانەکانی کەلاردەشت بانگهێشت و بۆ جێبەجێکردنی حوکم بۆ زیندانی تونکابن ڕاگوازرا.
شیاوی باسە، ناوبراو لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری ساری بەتۆمەتی سووکایەتی بە ڕێبەر بە ١٥ مانگ زیندان، گردبوونەوە و هاریکاری دژی ئاسایشی نەتەوەیی بە ٣٩ مانگ و پڕوپاگاندا دژی بە ٨ مانگ زیندان مەحکووم کرابوو.
جێی سەرنجە، ناوبراو لەتۆمەتی افساد فی الارض پەڕییەوە.
ق.ش
The post تونکابون؛ ڕاگواستنی موژگان کاووسی بۆ زیندان بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەی appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.