دەرکردنی بەڵگەی تۆمەتبارکردن دژی داواکاری یاسایی ماشەڵا کەرەمی

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٢٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، بۆ باوکی داواکاری یاسایی(دادخاە) ماشەڵا کەرەمی هاوڵاتی کوردی نیشتەجێی کەرەج کە لە ڕێکەوتی ٣١ی گەلاوێژی ئەمسل لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە و بو هێرشکردنەسەر شوێنی ژیانی دەستبەسەر کرا بەدەنگی لقی ١١ی بێدادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران هەڵکەوتوو لە کەرەج ئەو تۆمەتانەی وەکوو:

١. ئەندامەتی لە گرووپ و کۆمەڵ بەمەبەستی هەوڵدان دژی ئاسایشی وڵات
٢. پڕوپاگاندا دژی ڕێژیمی ئێران
٣. پێکهێنانی گرووپ بەئامانجی تێکدانی ئەمنییەتی ناوخۆیی
٤. سووکایەتی بە ڕێژیمی ئێران
خرایەپاڵ، ئەم تۆمەتانە لە کاتێکدایە کە پێشووتر بەتۆمەتگەلی وەکوو، ساختەچییەتی و کەڵک نابەجێی لە هەستەوەری خەڵک کە لە تۆمەتبارنامەی دەرچوو لەلایەن لقی ١١ی بێدادگای ئینقلابی کەرەج ئاماژەیەک بەو تۆمەتە درۆیین و بێنرخانە نەکراوە.
ماشەڵا کەرەمی باوکی داواکاری یاسایی گیانبەختکردوو محەممەد مەهسی کەرەمی(کۆمار) ە کە لە ڕێکەوتی دەی بەفرانباری ٢٧٢٢ی کوردی، بەتۆمەتی پڕوپووچی کوشتنی بەکرێگیراوێک بەناوی ڕووحوڵا عەجەمیان دۆسیەی ناسراو بە گەورەڕێی کەرەج بە دەستی حکوومەت و لەڕێی پەتی سێدارەوە کوژرا.

شیاوی باسە کە، لەم دۆسیەیە ماشەڵا کەرەمی لەگەڵ چەندد کەسی فیکە هاوتاوان ڕاگەیەندراوە.

شایانی باسە کە، لەگەڵ دا
مرکاندنەوەی بڵێسەکانی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژن، ژیان، ئازادی ڕێژیمی ئێران بە تەرزی تۆڵەئەستێنانە دەستی داوەتە دەستبەسەری و بێسەروشوێنکردنی ئەو بنەماڵانەی کە داواکاری خوێنی منداڵەکانیانن کە سەرنموونی دیکەی ئەم تۆڵە ئەستاندنانە بێسەروشوێنکردنی ڕقئەستوورانەی برای داواکار سەییاد دەروێشییە.

ق.ش

The post دەرکردنی بەڵگەی تۆمەتبارکردن دژی داواکاری یاسایی ماشەڵا کەرەمی appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە